لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە


نەتەوە  |   17:11:23 2020-01-05  |   (131) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژمارەی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی یاسایی تێپەڕاندووە و بڕیارە پرۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ بکەن.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان ژمارەی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی یاسایی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 165 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانن و بڕیارە پرۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ بکەن.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ زەنگی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدراوە و سەرۆکی پەرلەمان و زۆربەی پەرلەمانتارانی شیعە لە هۆڵی پەرلەمانن و هاوپەیمانیی سائیروونیش رایگه‌یاندووه‌، بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن و دەنگ بۆ دەرکردنی ئەمریکا دەدەن.


جێی باسه‌، دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس داوای دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق زیاتربووە.
 





loading...