عادل ئیمام ئەم وێنەیەی خۆی و باوکی و رامی کوڕی بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   19:43:37 2020-01-04  |   (103) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێش ماوەیەک ئەکتەری میسری ناودار عادل ئیمام وێنەیەکی دەگمەنی خۆی لەگەڵ باوکی و رامی کوڕی بڵاوکردەوە کە پێش 40 ساڵ وێنەکە گیراوە.
A+    A-


بە شێوەیەکی گشتی عادل ئیمام لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی خێزانەکەی ناکات، بەڵام جارێکیان باسی لەوەکردبوو کە باوکی زۆر قسە خۆش و بەپەرۆشبووە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی، ئەمەش پاڵنەربووە بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجەکەی هەوڵبدات.

 

ئێستا عادل ئیمام سەرقاڵی تۆمارکردنی تازەترین زنجیرە درامایەتی بەناوی "ڤالانتینۆ" کە رەمەزانی داهاتوو پەخش دەکرێت و لەگەڵ حەمدی میرغەنی و دەلال عەبدولعەزیز و دالیا بوحێری و چەندین هونەرمەندی دیکەدا دەردەکەوێت.

 

هەروەها ماوەی پێشوو چەندین دەنگۆ هەبوو کە گوایە باری تەندروستی عادل ئیمام خراپبووە، بەڵام هەمیشە لە رێگەی ڤیدیۆ و لێدوانی رۆژنامەوانییەوە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە.

 

 





loading...