گروپێکی حەشدی شەعبی بەفەرمی خرایە لیستی تیرۆرەوە


نەتەوە  |   16:07:26 2020-01-04  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، گروپێکی گەورەی حەشدی شەعبیی خستە لیستی تیرۆری جیهانییەوەو دوو سەرکردەی رێکخراوەکەش وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی دەناسێنێت.
A+    A-


لەوبارەیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق بخاتە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییە جیهانییەكانەوە.

 

دەشڵێت:"قەیس خەزعەلی سەرۆكی گروپەكە و لەیس خەزعەلی براشی، وەك دوو تیرۆرستی جیهانی دیاریكران".

 

پۆمپیۆ ئەوەشی ئاشكراكردووە کە وڵاتەکەی پێیانوایە کە ئەو گروپە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هاوكاریی دەكرێت.

 





loading...