پەرواز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   17:51:59 2020-01-03  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرواز حوسێن، خانمە گۆرانیبێژی کورد، وێنەی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

پەرواز حوسێن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ "گۆران ساڵح"ی هاوسەری لە یەکێک لە ئاهەنگەکانن و گۆرانی دەچڕن.


جێی باسه‌ پەرواز، دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی (ئەرەب ئایدڵ) لە ساڵی 2013ـدا، دەستی بە گۆرانی وتن کرد، جگە لەوەی چەندین ڤیدیۆ کلیپیان بەشێوەی دوێت لەگەڵ (گۆران)ی ھاوسەری بڵاو کردووەتەوە، ھەروەھا چەندین کۆنسێرت و ئاھەنگی ھاوبەشیان لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ساز کردووە.





loading...