ئه‌و کچە كورده‌ی پاڵەوانی بۆکسینگی ئاسیا بوو، بۆچی کوژرا؟


نەتەوە  |   17:23:21 2020-01-03  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سووریا عەبدولمەناف بەهۆی زێڕەکانیەوە لەلایەن هاسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ کوژراوە و دوای ئەوەی سووریایی کوشتووە سێ چەقۆشی لەخۆی داوە.
A+    A-

 

سووریا عەبدولمەناف کچە پاڵەوانی بۆکسینگی ئاسیا خەڵکی دهۆکە، ناوبراو بە دەستی هاوسه‌ره‌كه‌ی کوژرا، شیمال سەعدی مێردی سووریا دوای کوشتنی ژنەکەی سێ چەقۆشی لە خۆی داوە، بەڵام نەمردووە و لە نەخۆشخانەی دهۆکە.


شیمال، کە تەمەنی 31 ساڵە راهێنەری تایکواندۆیە و خەڵکی دهۆکە، پێش 2 مانگ و 10 رۆژ لەگەڵ سووریا عەبدولمەناف تەمەن 26 ساڵ زەماوەندیان کردووه‌، بەوتەی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، بەرەبەیانی شەوی پێش سەری ساڵ و لە کاژێر 03:00، شیمال بە سووریای ژنی وتووە، "دەبێت زێڕەکانتم بدەیتێ بیانفرۆشم، ئەویش داواکەی رەتکردووەتەوە.


 شیمال لە رەتکردنەوی داواکەی تووڕە بووە مەسجێکی دەنگی بۆ خەسووی ناردووە و وتوویەتی دێن لە شوقەکە تەرمی ئێمە دەبینن، هەردوو دەستی خستووەتە سەر قوڕگی سووریاو تاوەکو خنکاندوویەتی و دوای کوشتنی سووریای هاوسه‌ری، سێ چەقۆی لە مل و سنگی خۆی داوە، بەڵام نه‌مردووه‌. 


جێی باسه‌ سووریا عەبدولمەناف وەرزشوانێکی جیهانی و ناوداری کوردستان بوو، لە ساڵی 2019 لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی ئاسیادا بووە پاڵەوان و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.


س: رووداو





loading...