ئێران شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی دیاریکرد


نەتەوە  |   14:17:54 2020-01-03  |   (145) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێبەری شۆڕشی ئێران لە فەرمانێکدا شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی وه‌ك بەرپرسی سوپای قودس دیاریکرد.
A+    A-

 

عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئێران لە فەرمانێکدا ئیسماعیل قائانیی وەک بەرپرسی سوپای قودس راسپارد، بەو پێیه‌ قائانی دەبێتە جێگرەوەی قاسم سولەیمانی، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 3/1/2020 لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا.


هاوكات خامنەیی لەو فەرمانەدا جه‌ختیكردۆته‌وه‌، بەرنامە و پلانی هێزی سوپای قودس هەمان ئەو بەرنامەیە دەبێت، کە سولەیمانی جێبەجێی دەکرد، هه‌روه‌ها لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەو فەرماندە سەربازییە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بووە و ساڵانێکی زۆرە لەتەنیشت سولەیمانیدا لە سوپای قودس کاردەکات.
 





loading...