عادل عەبدولمەهدی له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   14:03:12 2020-01-03  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەتووندترین شێوە ئیدانەی كوشتنی قاسم سولەیمانی دەكات و ئەو كارەی بە كردەوەیەكی دوژمنكارانە لە دژی سەروەری وڵاتەكە ناوبردووە.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەكدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق رایگەیاندوه‌ "بە تووندترین شێوە ئیدانەی تیرۆركردنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی دەكەین لەلایەن ئەمریكاوە، ئەو دوو كەسایەتیە دوو سیمبوولی گەورەی سەركەوتنبوون بەسەر داعش".


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "تیرۆركردنی فەرماندەیەكی سەربازیی عێراقی پەلاماردانە بۆ سەر دەوڵەت و حكومەت و گەلی عێراقی، لەنێوربردنی سەركردە عێراقییەكان یاخود وڵاتێكی دراوسێ دۆست كە پۆستێكی فەرمی هەیە لەسەر خاكی عێراق، ئەمە پێشلكردنێكی روونی سەروەری عێراقە".


 هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، "بە فەرمی داوایان كردووە پاڵپشت بە ماددەی 58ی دەستوور كۆبوونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت لەبارەی هەڵوێستێكی فەرمی و دەركردنی بڕیار و یاسا و ئەنجامدانی رێوشوێنی پێویست كە شكۆ و ئارامی و سەروەریی عێراق بپارێزێت".
 





loading...