قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران


نەتەوە  |   13:02:49 2020-01-03  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سوپای پاسداران و پێنتاگۆن رایانگەیاند، کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژراوە.
A+    A-

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی كانونی دووه‌می 2020 قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له‌ عێراق لە هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.


به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێرشەکە دوو ئۆتۆمبێلی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردووەتە ئامانج.


هاوكات ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌، قاسم سولەیمانی بەرپرسبووە لە هێرشەکەی حەشدی شەعبی بۆ سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک و خۆپیشاندانەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.


دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی په‌لاماره‌كه‌ی كرد و سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.





loading...