كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌كات


نەتەوە  |   19:16:32 2020-01-02  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای ده‌كات، هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەباو دابینكردنی زیاتری ئەو وزەیە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەردەوامە، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پێش هاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ نزیكەی 500 مێگاوات وزەی كارەبای نوێ‌ بۆ نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكەن.
A+    A-

 

ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاندوه‌، وەزارەتەكەیان گرێبەستێكی لەگەڵ دەستەی پێكەوەبەستی تۆری كارەبای كەنداو ئەنجامداوە بۆ ئەوەی دوو هێڵی سەرەكی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەگەڵ عیراقدا رابكێشن و تۆری كارەباكانیان پێكەوە پەیوەست بكەن.


ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لەرێگەی ئەو دوو هێڵەوە دەتوانرێت بۆ وەرزی هاوین بڕی 500 مێگاوات وزەی كارەبا هاوردە بكرێت و بەوەش بەشێكی كێشەو گرفتەكانی ووزەی كارەبا لەو وەرزەدا چارەسەربكرێت.
 





loading...