کەسایەتیه‌كی دیاری وەرزشی سلێمانی کۆچی دوایی کرد


نەتەوە  |   14:57:24 2020-01-02  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مامۆستا حەمە سەعید نادر، کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستان و شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
A+    A-

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢ی کانوونی دووەم، کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستان و شاری سلێمانی مامۆستا "حەمە سەعید نادر" دوای زیاتر لە٥٠ ساڵ خزمەتکردن بەوەرزش بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 


مامۆستا حەمە سەعید لەساڵی ١٩٤٤ لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو ژیانی وەرزشی لەساڵی ١٩٦٠دەستپێکردووە تاساڵی ١٩٦٨لەیاریکردن بەردەوام بووە، ناوبراو لەساڵی ١٩٦٨ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری یانەی سیروانی نوێ تاساڵی ١٩٧٦بەردەوام بووە تا ئەو کاتەی پەیوەندی بەیانەی سلێمانییەوە کردووە.


کۆچکردوو یەکێک بووە لەدەستەی کارگێڕی یانەی سلێمانی لەساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بووە تاساڵی ١٩٩٥ دواتر بووە بەسکرتێری یانەی سلێمانی تاساڵی ٢٠١٣.


جگە لەیاریکردنیشی بۆ یانەکانی شاری سلێمانی ناوبراو ناوبژیوانێکی سەرکەوتووی یاری تۆپی پێ و بالە و باسکە بووە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.





loading...