ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ دوو سێو بخۆیت، چی رووده‌دات؟


نەتەوە  |   19:20:00 2020-01-01  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پسپۆڕانی بواری خوراك ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ دوو سێو بخۆیت مه‌ترسی تووشبوونت به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌و پسپۆڕانه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، دوو سێو چواریه‌كی ئه‌و ریشاڵه‌ی تێدایه‌، كه‌ مرۆڤێكی پێگه‌شتوو له‌ رۆژێكدا پێویستی پێیه‌تی، هه‌روه‌ها جۆره‌ ریشاڵێكیشی تێدایه‌ كه‌ كۆڵسترۆڵی زیانبه‌خش كه‌مده‌كاته‌وه‌.


له‌ توێژینه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌ 40 كه‌س، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 60 ساڵیدا بووه‌ به‌شداربوون و بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌ ئه‌و 40 كه‌سه‌ هه‌موو رۆژێك دوو سێویان خواردووه‌، دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ رێژه‌ی كۆڵسترۆڵ له‌ موولووله‌كانی خوێنیاندا زۆر كه‌مبۆته‌وه‌.





loading...