دوای ماوه‌یه‌كی زۆر لۆكه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌.. ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   17:56:42 2020-01-01  |   (245) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد "لۆكه‌ زاهیر"، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری بێده‌نگ بوونی له‌ كاری هونه‌ری بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات، كه‌ خه‌ریكی كاری نوێی هونه‌رییه‌.
A+    A-

 

لۆكه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نووسیویه‌تی: "سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌واڵ پرسیتان، زۆریش له‌ نامه‌كانتان گله‌ییه‌، كه‌ بۆچی بێده‌نگ و ڕه‌نگم، لێره‌وه‌ به‌ڵێن بێت كه‌ كاری زۆر جوانم ئاماده‌یه‌ بۆ ئێوه‌".


ده‌شڵێت: "كاری باش، كاتی باشیشی ده‌وێت، هیوادارم ساڵی تازه‌ ببێته‌ ساڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ك".





loading...