حكومەت بڕیارێكی له‌باره‌ی فەرمانبەرانه‌وه‌ دەركرد.. دوا ده‌كه‌وێت  


نەتەوە  |   14:57:17 2020-01-01  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە دوایین ڕۆژەكانی ساڵی 2019دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێكی دەربارەی فەرمانبەران دەركرد، كە بەهۆیەوە خانەنشین بوونی فەرمانبەر 3 مانگ دوادەكەوێت.
A+    A-

 

بەگوێره‌ی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كە واژۆی ئەمینداری گشتی سەرۆك وەزیرانی لەسەرە و رۆژی 31/12/2019 دەرچووە، ئاماژە بە جێبەجێ‌ كردنی هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دراوە، كە مانگی ڕابردوو لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە پەسەند كراوه‌.


له‌بڕیارەكەی حكومەتی عیراقدا هاتووه‌، بۆ پاككردنەوەی ئەستۆپاكی دارایی ئەو فەرمانبەرانی خانەنشین دەبن تاوەكو بەشێوەیەكی یاسایی ئەنجام بدرێت دەكرێت تا ماوەی 3 مانگ دەستلەكارترازانی (انفكاك)ی فەرمانبەران دوابخرێت لەو بەروارەی فەرمانی خانەنشین بوونی تێدا دەردەچێت.


جێی باسه‌ بەپێی یاسای بەركاریش هەر فەرمانبەرێك لەدوای دەرچوونی بڕیاری خانەنشین بوونی دەبێت ئەستۆپاكی فەرمانگەكەی پڕبكاتەوە و دوای ئەوە فەرمانی دەستلەكارترازانی بۆ دەردەچێت.
 





loading...