"یەك لەسەر 12ی بودجە خەرجدەكرێت"


نەتەوە  |   14:24:30 2020-01-01  |   (106) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، لە ئەمڕۆوە یەك لەسەر 12ی بودجە خەرجدەكرێت‌، دەشڵێت: "پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 دەكەوێتە مانگی سێ‌".
A+    A-

 

 جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوه‌، بەهۆی پەسندنەكردنی بودجەی 2020ی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە كار بە سیستەمی خەرجكردنی یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی رابردوو دەكرێت.


رونیشیكرده‌وه‌،"تاوەكو بودجە پەسند دەكرێت، عێراق دەتوانێ‌ مانگانە یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی رابردوو خەرجبكات"، ئەوەشی خستەڕوو، پەسندكردنی بودجەی 2020ی عێراق بەمنزیكانە نابێت ‌و "ئەگەر گرفتی لابەلای بۆ دروستنەبێت پێشبینی دەكەم لە مانگی سێ‌ بودجە پەسندبكرێت". 


 جەمال کۆچەر له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی رووداو ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تاوەكو پەسندكردنی بودجەی 2020، حكومەتی عێراق دەتوانێت‌ مووچە ‌و خەرجیی رۆژانە خەرجبكات.


جێی باسه‌ خۆپیشاندانەكانی عێراق ، درەنگ گەیشتنە رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ‌و دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە هۆكارەكانی دواكەوتنی پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عێراقن.





loading...