شوان جه‌زا: بۆ من 2019 ساڵێكی پڕ خۆشی و شانس بوو


نەتەوە  |   18:00:03 2019-12-31  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌كته‌ری كورد "شوان جه‌زا"، باسی كاره‌كانی خۆی له‌ ساڵی 2019 ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌و ساڵه‌دا زۆر به‌ناوبانگ بووم".
A+    A-

 

له‌باره‌ی كاره‌كانی خۆی له‌ ساڵی 2019دا شوان جه‌زا ڕایگه‌یاندوه‌، "بۆ من 2019 ساڵێكی پڕ خۆشی و شانس بوو، بووه‌ هۆی به‌دیهێنانی به‌شێك له‌ خه‌ونه‌كانم، هه‌روه‌ها بوومه‌ سیمبول و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگ، به‌جۆرێك تا ئێستا هیچ هونه‌رمه‌ندێك كاره‌كانی به‌و شێوازه‌ی من ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه‌، بۆیه‌ 2019 ساڵێكی زۆر باشبوو بۆ من".


ده‌شڵێت: "هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سێ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانم وه‌رگرتووه‌، له‌ چه‌ندین كه‌ناڵ بانگهێشت كراوم و چه‌ندین ماڵپه‌ڕیش هه‌واڵیان له‌باره‌ی كاره‌كانم بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ من، زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانم به‌ هاوكاریی برای ئه‌زیزم پشتیوان عه‌بدوڵا بووه‌".


شوان جه‌زا له‌باره‌ی پلانی خۆی بۆ ساڵی 2020، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، "هیوادارم ئه‌و پڕۆژانه‌ی، كه‌ ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمدان، به‌ تایبه‌ت له‌ بواری فیلم و دراما، به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان پێ بهێنم".


 





loading...