سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   16:37:39 2019-12-31  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق بەهۆی بۆردوومانی‌ بارەگاكانی‌ حەشدی‌ شەعبییەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، بەهۆی بۆردوومانی‌ بارەگاكانی‌ حزبوڵای‌ عیراقی‌ سەر بەحەشدی‌ شەعبی‌ لە شارۆچكەی‌ قائیمی‌ سەر بەپارێزگای‌ ئەنبار لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكاوە، سێ رۆژ ماتەمینی لەعیراق رادەگەیەنرێت.


 نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ماتەمینیەك لە ئەمڕۆ سێشەممە 31/12/2019 دەستپێدەكات.


جێی باسه‌ شەوی‌ 29/12/2019 ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردوومانی‌ بارەگاكانی‌ حزبوڵای‌ عیراقی‌ سەر بە حەشدی‌ شەعبی‌ لە شارۆچكەی‌ قائیم كرد و بەپێی‌ ئامارەكانی‌ حەشد 27 چەكدار كوژراون و زیاتر لە 51ی‌ تر بریندار بوون.
 





loading...