بەغدا.. بەشێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا سووتێنرا  


نەتەوە  |   14:41:03 2019-12-31  |   (160) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بەرامبەر بەو هێرشە ئاسمانیانەی ڕۆژی 29ی ئه‌م مانگ كرانەسەر چەند بنكەیەكی چەكدارانی حزبوڵای عیراق، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ لایەنگران و چەكدارانی حەشدی شەعبی چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەردبارانیان كرد.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2019 لایەنگران و چەكدارانی حەشدی شەعبی چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەردبارانیان كرد هەروەها خۆپیشاندەران پرسگەیەك و بەشێك لە دیواری باڵیۆزخانەكەیان سوتاندو رێگای چوونەژوورەوەشیان داخست.


هاوكات ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاویكردۆته‌وه‌، چەند سەركردەیەكی سەربازی حەشدی شەعبیش لەناو خۆپیشاندانەكاندا بوون و خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی ئەمریكا دەوتەوە و هەندێكیشان دەیانوت، "نا بۆ ئەرمریكا و نا بۆ ترەمپ".


لە خۆپیشاندانەكەدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوا دەكەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا دابخرێت و باڵیۆزیش دەربكرێت، بەپێی سەرچاوە عیراقییەكانیش، وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتووەتە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكە دەدەن، لەلایەكی دیكەوە كارمەند و دپلۆماتكارەكانی باڵیۆزخانەكە بۆ هەولێر گواستراونەتەوە.
 





loading...