له‌دواساته‌كانی 2019 جیهان سه‌رسام ده‌كات


نەتەوە  |   14:33:08 2019-12-31  |   (124) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هه‌رچه‌نده‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی له‌ ساڵی 2019دا نه‌یتوانی هیچ یه‌كێک له‌ 3 خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا و جیهان بباته‌وه‌، به‌ڵام له‌ دواساته‌كانی ئه‌و ساڵه‌دا توانی جارێكی دیكه‌ سه‌رنجی جیهان به‌لای خۆیدا رابكێشێته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی له‌ ساڵی 2019دا نه‌یتوانی هیچ یه‌كێک له‌ 3 خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا و جیهان بباته‌وه‌، (باشترینی ئه‌وروپا، زه‌ بێست و باڵۆن دۆر)، به‌ڵام له‌ دوا رۆژه‌كانی 2019دا خه‌ڵاتێكی گرنگی تاكه‌كه‌سی برده‌وه‌ و له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا به‌ ئیكسیسواراتی گه‌رانبه‌ها و سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت.


رۆناڵدۆ له‌ دوبه‌ی بۆ جاری چواره‌م وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان، خه‌ڵاتی (گڵۆب سۆكه‌ری) برده‌وه‌ و له‌ كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌، به‌ به‌های 630 هه‌زار پاوه‌ند ئیكسیسواراتی له‌ ده‌ست و په‌نجه‌كانی كردبوو.


به‌پێی رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی، "رۆناڵدۆ كاتژمێرێكی رۆلێكسی (كه‌ گرانترین ماركه‌ی جیهانه‌ و له‌ زێڕی سپی عه‌یار 18 دروستكراوه‌ و به‌ ئه‌لماس داپۆشراوه‌) له‌ده‌ستكردووه‌ و نرخه‌كه‌ی 380 هه‌زار پاوه‌نده‌، هه‌روه‌ها ئه‌نگوستیله‌ ئه‌لماسه‌كه‌شی نرخی 50 هه‌زار پاوه‌نده‌، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداریشی له‌ په‌نجه‌دا بوو كه‌ به‌هاكه‌ی 200 هه‌زار پاوه‌نده‌".





loading...