عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ 


نەتەوە  |   20:16:27 2019-12-30  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌عیراق به‌ ده‌ستدرێژیی و قبوڵنه‌كراو ناوده‌بات، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رهاوێشته‌ی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
A+    A-

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق هۆشداریی دا له‌ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردیانه‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری قائیم و ده‌ڵێت :"ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیداره‌" .


عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیشیكردۆته‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستدرێژییه‌ و ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ بۆردومان كراوه‌ ئه‌ركیان پاراستنی سنوری سوریا بووه‌ له‌ دزه‌كردنی داعش".





loading...