نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی سییەکان بزانه‌


نەتەوە  |   17:41:18 2019-12-30  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یه‌كێك له‌ شێرپەنجە بەربڵاوه‌كان شێرپەنجەی سیه‌كانه‌ و لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بەم شێرپەنجەیەش بریتییە لە جگەرەکێشان.
A+    A-

 

شێرپەنجەی سییەکان ئەگەر لە قۆناخە بەراییەکانیدا دەستنیشان بکرێت چارەسەرکردنی ئاسانتر و ئەگەری چاکبوونەوەشی زیاترە، بەڵام زۆربەی شێرپەنجەکان لە سەرەتادا نیشانەیان نییە و ئەو کاتەی دەگەنە قۆناخێکی پێشکەوتوو نیشانەکانیان دەردەکەون.


نیشانەی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکانن ئه‌مانه‌ن:


دابەزینی کێشی جەستە: دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، لەناکاو دابەزاندنی کێشی جەستە لەوانەیە نیشانەیەکی تووشبوون بە شێرپەنجە بێت، پزیشکان هۆکاری کەمبوونەوەی کێشی جەستەش لەکاتی تووشبوون بەشێرپەنجە دەگەڕێنەوە بۆ لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، گۆڕانی زیندەچالاکییەکانی جەستە، هۆڕمۆنەکان و بەزەحمەت قووتدانی خۆراک.


کۆکە: کۆکەی بەردەوام بەتایبەت ئەگەر خوێنی لەگەڵبێت پێویستی بە راوێژی پزیشک و ئەنجامدانی پشکنینە، چونکە کۆکە و بوونی خوێن لەنێویدا نیشانەی مەترسیداری شێرپەنجەی سییەکانن.


هەناسە تەنگی: هەناسەتەنگی و خیزەی سنگ لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجەی سییەکان بن، مەرج نییە هەموو هەناسەتەنگییەک مانای ئەوە بێت کەسەکە شێرپەنجەی سییەکانی هەیە، بەڵام ئەگەر هەناسەتەنگییەکە توند و درێژخایەن بوو راوێژی پزیشکی پێویستە.


بێهێزی: شێرپەنجەی سییەکان هۆکارە بۆ کەمخوێنی، ئەمەش وادەکات کەسەکە بەردەوام هەست بە بێهێزی بکات.


ئازار: ئازاری قۆڵ، شان و سنگ دەرخەری پەرەسەندووی شێرپەنجەکەیە، چونکە لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا شێرپەنجەی سییەکان نابێتەهۆی دروستکردنی هیچ ئازارێک.
 





loading...