کەژێ نهێنیی بێدەنگییەکەی ئاشکرا ده‌كات


نەتەوە  |   15:33:33 2019-12-30  |   (170) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د، خانمه‌ گۆرانیبێژی لاوی كورد، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كاری نوێی هونه‌ریی ده‌دات.
A+    A-

 

كه‌ژێ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ په‌یامێكی له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كان ده‌گرێت.


هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا له‌باره‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كاری نوێی هونه‌ریی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، "كه‌سێكی ئازیزم پێی وتم، تۆ ده‌نگت خۆشه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند بیت و ده‌بێت زۆر شت فێربیت و زۆر شتیش له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ت بزانی، بۆیه‌ زۆر ڕێزم له‌و قسه‌یه‌ گرتووه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌م خۆشه‌ده‌وێت".


كه‌ژێ، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رهه‌می نوێی هونه‌ری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌و به‌شداری هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیشی نه‌كردووه‌، له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "نابێت گۆرانیی ته‌نیا دیكۆربێت و له‌ ناوه‌وه‌ هیچ نه‌بێت، به‌ ماوه‌ی دوو مانگ بروخێت نا ئه‌مه‌ هونه‌ر نییه‌".





loading...