سەركردەیەك لە هێرشە ئاسمانییەكەی سوپای ئەمریكا كوژرا


نەتەوە  |   21:58:50 2019-12-29  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یەكێك لە سەركردەكانی حزبوڵای عێراق لە بۆردومانەكەی ئەمشەوی فرۆكەكانی ئەمریكا كوژرا.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز، "لە بۆردومانەكانی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا، (ئەبو عەلی خەز عەلی)، یەكێك لە سەركردەكانی حزبوڵای عێراق، كە بەشێكە لە حەشدی شەعبی كوژراوە".


هەروەها ئاژانسەكە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لەو بۆردومانانەدا 16 چەكداری حزبوڵا كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربوون.


جێی باسه‌ ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هێرشی سەر پێنج بارەگای حزبوڵای لە عێراق و سوریا راگەیاند، "وەكو وەڵامدانەوەیەكە بۆ هێرشەكانی ئەمدواییەی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا".
 





loading...