شەوی سەری ساڵ كەشوهەوایەكی جیاواز هەرێم دەگرێتەوە


نەتەوە  |   17:19:24 2019-12-29  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرای ده‌كات، بۆ شەوی سەری ساڵی نوێی 2020 كەشوهەوای عێراق و هەرێم حاڵەتێكی دەگمەن تۆمار دەكات.
A+    A-

 

سادق عەتیە، پێشبینیكاری عێراقی كەشوهەوا لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ "لەپێشهاتێكی ناوازە و جیاوازدا بەهۆی بەرزە پەستانی هەوایی ئەتڵەسییەوە، ئەو بارستە ساردەی هاتووە، لەئەوروپاوە، تووشی لێكدابڕان دەبێت و سەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە".


رونیشیكردۆته‌وه‌،"ئەو لێكدابڕانە وا لەكەشوهەوای هەرێم دەكات وەك خۆی بمێنێتەوە و دابارین و سەرمای زۆر بەردەوامییان هەبێت لەڕۆژی 31ی 12 تەنانەت رۆژی سەری ساڵیش".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "كەشەكە بەساردیی دەمێنێتەوە، كاتێك بارستە هەوایەكی سارد لەتوركیاوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بارانبارین بەردەوام دەبێت".


ده‌شڵێت: لەهەندێك شوێنی وڵاتی شام بارانی به‌خوڕ دەستپێدەكات، هاوكات لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا لەڕۆژانی سەری ساڵی نوێدا ناوەڕاست و باشووری عێراق بەئاسایی كەشێكی سارد و بێ باران بەڕێدەكەن.
 





loading...