ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی كوشت به‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری ئازادكرا 


نەتەوە  |   13:59:06 2019-12-29  |   (142) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئه‌وی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌ كوژرا و دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌، بكوژه‌كه‌ی به‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری ئازادكرا.
A+    A-

 

ژنه‌كه‌ ناوی (ره‌وان ئه‌بو هه‌واش)ـه‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌، ره‌وان له‌ گوندی ته‌بقه‌ له‌ باشوری شاری ئه‌لخه‌لیل له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌ژیا، ناوبراو له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌ ده‌كوژرێت و له‌ باخێكی دارخورمادا ده‌نێژرێت.


پاش چه‌ند رۆژێك خه‌ڵك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه‌ و پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هاوسه‌ری پێشووی كوشتوویه‌تی.


به‌پێی میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین، هاوسه‌ری پێشووی ره‌وان، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی ره‌وان و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ره‌وان به‌بڕی (357 هه‌زار دۆلار) سوڵحی عه‌شایه‌رییان كردووه‌ و رێككه‌وتوون.





loading...