میریان وێنەی جیاوازی خۆی و براكه‌ی بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   21:36:02 2019-12-28  |   (315) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هاوەڵی شاجوان "میریان قادر" کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " وێنه‌یه‌كی ئێستای له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی خۆی و براكه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

میریان لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی منداڵی خۆی و ئەحمەدی برای بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌ گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: "چالێنجی نوێبوونەوە، ئێستاش ھەروا ئەزانم برا بچوکەکەی جارانمی ھاوتەمەنی یەکتر بوین و من ھاوڕێم نەبووە تۆ ھاوڕێم و برا و پشت بویت بۆم یاریمان بە سەیارەکانمان ئەکرد ھەموو خەمێکمان ئەوە بوو زۆرتر یاری بکەین و ھەموو شەڕێکمان ئەوەبوو دایکمان کامانی زیاتر خۆش ئەوێت".


ده‌شڵێت: "ھەزار خۆزگەم بەوکاتانە برا بچوکە جوانەکەم من خاوەنی چوار برام ھەریەکەیان وەک شاخێک لە پشتمن من لەگەڵ ئەوان گەورە بووم بۆیە ھەموو یارێکانی مناڵیم کوڕانە بوو شانازیتان پێوە ئەکەم خۆشم ئەوێن براکانم".

 


 





loading...