بەم رێگەیە ئەو دوکانانە ئاشکرابکە کە کامێرای نهێنییان لە شوێنی خۆگۆڕیندا داناوە


نەتەوە  |   17:54:48 2019-12-28  |   (190) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەندێک جار لە رێگەی کامێرای شاراوە لە ناو ژووری خۆگۆڕین یان تەوالێتدا بۆ سیخوڕی بەسەر کچانەوە دادەنرێت و پێشتریش چەند حاڵەتێکی لەو شێوەیە تۆمارکراوەو ئابڕووچوونی لێ کەوتووەتەوە.
A+    A-

ئەگەر له رابردوودا ئەوه یەكێك بووه له خەمەكانت لەكاتى كڕین و تاقیكردنەوەى جلوبەرگدا، ئەوا لێرەدا بۆت رووندەکەیەوە کە چۆن دەتوانیت بە ئاسانی بزانیت ئاوێنەی ژووری جل تاقیكردنەوه کامێرای تێدایە یان نا؟

 

بۆ ئەم مەبەستەش پەنجەت بخەرە سەر ئاوێنەکە و ئەگەر بینیت پەنجەتی پێوە دەنووسێت، واتە کامێرای سیخوڕیی تێدایە وەک لە وێنەی یەکەمدا دەردەکەوێت.

 

بەڵام ئەگەر پەنجەت خستە سەر ئاوێنەکەو بۆشاییەکت لە نێوان پەنجەی خۆت و وێنە دانەوەکەیدا بینی، واتە ئاوێنەکە راستییەو هیچ کێشەی نییە.

 

هاوكات لەکاتی گەشتدا یان چوونە تەوالێتی گشتییەوە دەتوانیت دڵنیا ببیتەوه.

 





loading...