وێنە نوێكانی کاردینا سپی و شوێنی تاتۆكه‌ی هه‌رای نایه‌وه‌


نەتەوە  |   20:01:11 2019-12-27  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کاردینا سپی، خانمه‌ هونەرمەندی ناسراوی كورد، نوێترین وێنه‌كانی بۆته‌ جێی باس له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
A+    A-

کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە مایەی سەرنج و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی فانەکانی.


كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری ده‌رهێنان كردووه‌ و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته‌ فیلم كردووه‌، هاوكات له‌ مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.


‌ئەو خانمە ئەکتەرە پێشتر سه‌باره‌ت ‌مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته‌ هاوسه‌ری وتبووی " هیچ مه‌رجێكم نییه‌، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ لێم تێ بگات و رێز له‌ كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له‌ هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".





loading...