هەموو منداڵێکی کورتە باڵا پێویستە دەرزی هۆرمۆنی گەشەی بۆ بکرێت؟


نەتەوە  |   18:38:38 2019-12-27  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بابه‌تێكی "د. ئاكۆ كریم جه‌لال"، پـسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان، خۆراک و گەشەی منداڵانی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا هۆكاره‌كانی کورتە باڵایی و چاره‌سه‌ر و شێوازی به‌كارهێنانی ده‌رزی هۆرمۆنی گه‌شه‌ خراوه‌ته‌ڕوو.
A+    A-

 

 هەندێ لە هۆکاری کورتە باڵایی:
١. زۆربەی جار هۆکارەکەی بۆماوەییە(وراسیە)
٢. کەمی هۆرمۆنی گەشە ، ئەم حاڵەتە لە ٤٠٠٠ کەسدا یەک کەس توشی دەبێت.
٣. کەمی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی.
٤. بەدخۆراکی.
٥. نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک نەخۆشی گورچیلە ، نەخۆشیە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەرس ، نەخۆشی رۆماتیزم ، نەخۆشی سەلەسیمیای گەورە.
٦. حاڵەتە دەروونیەکان وەک خەمۆکی درێژخایەن.
٧. نەخۆشیە کرۆمۆسومیەکان وەک کونیشانەی داون و تێرنەر.
٨. هەندێ نەخۆشی لە کاتی دووگیانی وا دەکات منداڵەکە بچووک دەرچێت وەک نەخۆشی زەخت و شەکرە و کەمخوێن و کەم خۆراکی.


لە چ کاتێکدا پێویست دەکات دەرزی هۆرمۆنی گەشە بەکار بێت بۆ کورتە باڵایی:
بەکار هێنانی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر هەندێ گۆرانکاری کەمی هەیە، لە ولاتی خۆمان بە پێی رێنمای تازەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەکارهێنانی دەرزی گەشە تەنها لەم چوار حاڵەتە دەبێت بکرێت :
١. نەخۆشی کەمی هۆرمۆنی گەشە: ئەم حاڵەتە بە پشکنینێک تایبەت دەسنیشان دەکرێت کە تەنها لە بەشی گەشەی باڵا دەکرێت لە نەخۆشخانەی د.جمال احمد رشیدی منداڵان.
٢. گەر بەهەر هۆکارێک لە کاتی دووگیانی منداڵەکە بچووک بوو وە تا ٤ ساڵێ گەشەی باڵای منداڵەکە بە پێ پێویست نەبوو.
٣. نەخۆشی عجزی گورچیلەی درێژ خایەن .
٤. نەخۆشی کۆنیشانەی تێرنەر.


لەم چوار حاڵەتە لە بەشی گەشەی باڵا لە نەخۆشخانەی منداڵان فایلی تایبەتی بۆ دەکرێت ئینجا لە وەزارەتی تەندروستی بڕی پێویستی دەرزی هۆرمۆنی گەشەی بۆ دابین دەکرێت ، بەکارهێنانی ئەم دەرزیە لە ٥ بۆ ١٥ ساڵیە.


له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ی د. ئاكۆ كریم ده‌ڵێت: تکایە بێ راوێژیی بەشی گەشە لە نەخۆشخانەی د.جمال احمد رشیدی منداڵان ئەم دەرزیە بەکار مەهێنە تا دووربیت لە دەرەنجامە خراپەکانی ئەم دەرزیە.


 





loading...