بۆ یه‌كه‌مجار بانه‌ وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیارێك له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی ده‌داته‌وه‌


نەتەوە  |   16:33:13 2019-12-27  |   (201) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كچه‌ گۆرانیبێژی لاوی كورد "بانه‌ شیروان" له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا باسی عاشقبوونی و ئه‌وه‌ی ئایا گه‌یشتووه‌ به‌ عه‌شقه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌.
A+    A-

 

بانه‌ له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنی خۆیدا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین ئه‌نجامیداوه‌ و له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوبه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌داته‌وه‌. 


ئه‌و كچه‌ گۆرانی بێژه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ یان نا؟ عاشقه‌ یان نا؟ ده‌ڵێت: "خۆشم نازانم سینگڵم یان نا"، هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان چاوپێكه‌وتندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه‌ ئایا گه‌یشتووه‌ به‌ عه‌شقه‌كه‌ی یاخود نا؟ و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "نه‌خێر".


جێی باسه‌ بانە شیروان یه‌كێكبوو له‌ به‌شداربووه‌كانی به‌رنامه‌ی (كورد ئایدڵ) جگە لە زمانی کوردی بە زمانی بیانیش گۆرانی دەڵێت، لەکاتی بەشداریکردنی لە کورد ئایدڵ بەهۆی دەنگە خۆشەکەی توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی.





loading...