بۆچی پۆلیس لەکاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و لێكۆڵینه‌وه‌دا دەست لە لایتی دواوەی دەدات؟


نەتەوە  |   19:50:50 2019-12-25  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەزۆرێک لەوڵاتانی ئەوڕووپا و ئەمریکا کاتێک پۆلیس ئۆتۆمبێلێک ڕادەگرێت و لێی نزیک دەبێتەوە دەست لە لایتی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دەدات، پەیجی فەرمی ترافیک ئێف ئێم سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری بڵاوده‌ماته‌وه‌.
A+    A-

 

پەیجی فەرمی ترافیک ئێف ئێم سلێمانی لە تۆری کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویکردووەتەوە، پۆلیس ئەو کارە بۆئەوە دەکات، کە پەنجەمۆرەکەی خۆی بەئۆتۆمبێلەکەوە بلکێنێت، ئەمەش بۆئەوەی ببێتە بەڵگەیەک، کە پۆلیس لەئۆتۆمبێلەکە نزیک بووەتەوە.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئەگەر پۆلیسەکە دووچاری کێشەیەک ببێتەوە لەکاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، پەنجەمۆرەکان دەبنە بەڵگەیەکی بەهێز کە پۆلیسەکە لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە هاوكات بەڵگەیەکیشە بۆ لێکۆلەرەوەکان بۆدۆزینەوەی ئۆتۆمبێل و خاوەنەکەی ئەگەر لەحاڵەتێکدا ڕابکات یاخود هەڵبێت.


هۆکارێکی تریشیان دەست لەسەر دانانی لایتی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسەکەوە وەک ئاگادارییەکە بۆ شۆفێرەکە و سەرنشینەکان.
 





loading...