یاریزانێكی كورد په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی ئوردنه‌وه‌ ده‌كات


نەتەوە  |   18:52:08 2019-12-23  |   (123) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێرشبه‌ری كورد گه‌یشته‌ ئوردن، به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/12/2019 فه‌رحان شه‌كووری، هێرشبه‌ری كورد گه‌یشته‌ ئوردن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی فه‌یسه‌ڵیی ئوردنی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ فه‌رحان شه‌كوور له‌ گفتوگۆدابوو، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.


فه‌رحان ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ و پێشتر له‌ یانه‌كانی هه‌ولێر، زاخۆ، سلێمانی و چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراقی یاریی كردووه‌ و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقووقه‌ له‌ باشووری كوردستان.


چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌مزووانه‌ گرێبه‌ستكردنی فه‌رحان له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌یسه‌ڵیی ئوردنی رابگه‌یه‌ندرێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب و وڵاته‌كه‌ی.
 





loading...