عادل هەورامی كۆستی كه‌وت


نەتەوە  |   12:56:43 2019-12-23  |   (150) جار خوێندراوەتەوە

loading...
باوكی هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عادل هه‌ورامی" كۆچی دوایی كرد.
A+    A-

 

عادل هه‌ورامی، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردۆته‌وه‌، "هاوڕێیان باوكم كۆچی دوایی كرد".


هه‌روه‌ها چەند وێنەیەکی لە ئەکاونتی خۆی بڵاوکردەوەو له‌سه‌ر وێنه‌كان عادل هه‌ورامی باسی له‌وه‌ كردووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌، له‌ مزگه‌وتی (ئه‌حه‌ سوور)ی سلێمانی، یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌یه‌.


جێی باسه‌ عادل هه‌ورامی ناوی (عادل ره‌حمان قادر)ه‌ و له‌ ساڵی ١٩٧٢ له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبووه‌، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له‌ ساڵی ١٩٩٣ تۆماركردووه‌ و له‌ ئێستاشدا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبومێكی گۆرانییه‌.


 





loading...