میکایل ئارتێتیا بووە راهێنەری ئارسیناڵ


نەتەوە  |   19:45:15 2019-12-20  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یانەی ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی راهێنەری نوێی دیاریکرد و شوێنگرەوەی ئۆنای ئێمریی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
A+    A-

 

رۆژی هه‌ینی یانه‌ی ئارسیناڵ بە فەرمی بڕیاریدا "میکایل ئارتێتا"ی ئیسپانی بکاته‌ راهێنەری نوێی تۆپهاوژێەکان.


ئارتێتا ماوەی پێنچ ساڵ لە یانەی ئارسیناڵ وەک یاریزان و دواتریش وەک کاپتنی تیپ یاری کردووە، دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵ بووە یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا لە یانەی مانچێستەر سیتی.


لە یەکەم لێدوانیدا دوای وەرگرتنی پۆستی بەڕێوبەری هونەری یانە سوور و سپییەکە میکایل وتی: شانازییەکی گەورەیە کە ببمە راهێنەری یانەی ئارسیناڵ.


وتیشی: دەزانم زۆرشتتمان لەبەردەمە بۆ ئەوەی بەدەستیانبهێنین، من کەسێکی لۆژیکیم و دەزانم کە لە شەو و رۆژێکدا ئەوە بەدینایات، بەڵام یانەکەم خاوەنی بەهرەی باشە و ئەکادیمیایەکی گەورەی هەیە.


 





loading...