بەم گیراوەیە قۆڵۆن پاک بکەنەوە


نەتەوە  |   18:09:49 2019-12-07  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زۆر کەس بە دەست پاشماوەی کەڵەکەبوو لە ناو قۆڵۆن دەناڵێنێت، بەڵام بە گیراوەیەکی سادە دەتوانێت بە ئاسانی پاکی بکاتەوە.
A+    A-

 

بەھۆی پشتگوێ خستنی ھەندێ ئەرک و فەرمانی تایبەت بەجەستەوە روو دەدەن دەبینین مرۆڤ توشی دەیان نەخۆشی دەکات ئەمەش زیاتر لەتەندروستی کۆئەندامی ھەرسدا رەنگ دەداتەوە و دواجار دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ژەھر لەنێو جەستە بەتایبەت لەنێو قۆڵۆن کەھۆکاری توشبونە بەچەندین نەخۆشی.

 

بە رێگەی ئەم گیراوەوە دەتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا قۆڵۆن لەو پاشماوەیە خاوێن بکرێتەوە.

 

پێداویستیەکان:

١ کوپ ئاوی سێوی فرێش

٢ کەوچک ئاوی لیمۆی فرێش

١ کەوچک ئاوی زەنجەبیل

نیو کەوچک خوێی دەریا 

نیو کوپ ئاوی گەرم

 

 چۆنێتی دروست کردن:

 

سەرەتا ئاوەکە گەرم بکە و خوێی تێ بکە و بیتوێنەوە دواتر زەنجەبیل و لیمۆ و سێوەکە ئاوەکانیانی تێ بکە و تێکی وەردە.

ئەمەش دەبێتە باشترین گیراوە بۆ پاککردنەوەی قۆڵۆن.

 

پێویستە بەیانیان لەسەر سکی ناشتا و بەر لەژەمە نان خواردنی بەیانی پەرداخێکی لێ بخۆیتەوە.





loading...