چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ سه‌لامه‌تیی ئۆتۆمبێل له‌ وه‌رزی زستاندا


نەتەوە  |   20:38:12 2019-12-05  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌یجی ڕادیۆی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، چه‌ند خاڵێكی گرنگی بۆ سه‌لامه‌تیی ئۆتۆمبێل له‌ وه‌رزی زستاندای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م شۆفێران لێی ئاگادار بن.
A+    A-

 

 

خاڵه‌كان بریتین له‌:

1- بەهۆی تەڕبوونی ڕێگاوە، ئەگەری خلیسکان زۆرە، تایەی خراپبوو زەوی ناگرێت.

2- بەهۆی سەرماوە ئەگەری تەقینی کەوری مەکینە زۆرە.

3- ئاژەڵەکان ڕەنگە بەهۆی سەرماوە بچنە ناو مەکینەی ئوتومبێلەکان.

4- لە حاڵەتی بارانبارینی خێرادا فڵچەی خراپ بینایی کەم دەکاته‌وه‌.

5- بەهۆی سەرماوە رۆِن خەست دەبێتەوە و ڕۆنی خراپ و هاوینە، مەکینە تێک ده‌دات.

6- کارکردنی ABS رۆڵی زۆرە بۆ زستان.

7- بەهۆی سەرماوە ئاوی ڕادێتەر دەیبەستێت.

8- بەهۆی گەرمیی ناو ئۆتۆمبێلەوە، شۆفێر خەوی دێت، بۆیە وریایی پێویستە.

7- حاڵەتی نەخوازراو زۆرە و پێویست بە هەبوونی فریاگوزاریی سەرەتایی و پارچەی پێویست دەکات وەک (زنجیر - چەتاڵ - چاکەتی زیادە و بەتانیی زیادە - فیوزی زیادە - لایت و پیل - شەحنی مۆبایل بۆ ناو سەیارە - جەگ - رینگ - ئەنکەر - سپێر - پڵیتەی پەنچەری).


 





loading...