شانۆ بەکر وێستگەیەکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند


نەتەوە  |   14:15:09 2019-12-02  |   (242) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە ڕاگەیەندکاری کورد، "شانۆ بەکر فەرەج"، وێستگەیەکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
A+    A-

 

شانۆ، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" وێستگەی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند و دوای دابڕانێکی زۆر دووبارە لە شاشەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەمەش بۆتە جێی دڵخۆشی بەشێک لە هەوادارەکانی، هاوکات شانۆ لە نوسینێکیدا دەڵێت" دەستپێکی کاری نوێم لە تۆڕی میدیای ئێستا دەستپێدەکەم، لە ئێستاوە بینەری کارەکانم بن".


جێی باسه‌، شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە.
 





loading...