بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌نا به‌رزنجی بڵاوكرایه‌وه‌


نەتەوە  |   13:55:32 2019-11-25  |   (497) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە گۆرانیبێژی كورد "سەنا بەرزنجی" لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

سه‌نا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ئینستاگرام" وێنەكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نووسیویه‌تی "یه‌كه‌مین وێنه‌ی فه‌رمیی من"، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ سه‌نا ماسكێكی بۆ شاردنه‌وه‌ی چاوه‌كانی داناوه‌.


جێی باسه‌ سه‌نا به‌رزنجی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گۆرانییه‌كی به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ نه‌وید زه‌ردی بڵاوكرده‌وه‌، پێشتر به‌شێوه‌ی ده‌نگ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گۆرانییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.





loading...