هونەرمەند لەنجە عەلی هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   17:40:28 2019-11-24  |   (1,095) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە هونەرمەند لەنجە عەلی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات، كه‌ بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه‌.
A+    A-

 

لەنجە عەلی وێنەیەکی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌، کە وه‌ك ده‌بینرێت به‌جلی بوکێنییه‌وه‌ لەگەڵ پیاوێک دەردەکەوێت و  له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نووسیویه‌تی: "بەشێکی تازە و نازدار لە ژیانم دەستی پێکرد".


ئەو خانمە گۆرانی بێژە لە هاوسەری پێشووی کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵی هەیە، ناوبراو یەکێکە لەگۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی ده‌چڕێت، تا ئێستا ١٦ گۆرانی بڵاوکردووەتەوەو ١٠ ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە.





loading...