گورزێکی گەورە بەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکەوێت


نەتەوە  |   16:27:43 2019-11-15  |   (246) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەستێرەی کۆڵۆمبی یانەی ریاڵ مەدرید "جەیمس رۆدریگێز" تووشی پێکان بووه‌.
A+    A-

 

به‌پێی رۆژنامەی مارکا، جەیمس لە راهێنانەکانی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا، تووشی پێکان بووه‌ و دوچاری پچڕان له‌ به‌سته‌ری (ئێسكبه‌ست)ـی شێوه‌ خاچ لە ئەژنۆیدا بووه‌ و پێکانەکەشی قورسە و چاوەڕوان دەکرێت ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە.


هاوكات یەکێتی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا پێکانی جەیمسی لە ئەژنۆی چەپیدا و لە راهێنانەکانی رۆژی پێنجشەممە پشتڕاستكردۆته‌وه‌ و رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی جۆری پێکان و ماوەی دورکەوتنەوەکەی رابگەیەنرێت.





loading...