"هه‌ستده‌كه‌م به‌منزیكانه‌ ده‌مرم"


نەتەوە  |   19:42:33 2019-11-14  |   (306) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌فسانه‌ی "تۆپی پێی به‌رازیلی"، پێلێ باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ هه‌ست ده‌كات به‌منزیكانه‌ ده‌مرێت.
A+    A-

 

پێلێ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی، باسی زه‌حمه‌تترین به‌رگریكاری كرد كه‌ رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌و وتی "تراباتۆنیی ئیتالی زه‌حمه‌تترین به‌رگریكاره‌ له‌ كاروانی یاریكردنمدا رووبه‌ڕووم بووبێته‌وه‌، من له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ودا خۆم زۆر ماندوو ده‌كرد و هه‌وڵمده‌دا به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وم، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك به‌رگریكاره‌ ئینگلیز و ئه‌رجه‌نتینییه‌كان نه‌بوو، ئه‌وان به‌ شێوازێكی دوژمنكارانه‌ یاری ده‌كه‌ن".


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ باری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی من به‌ده‌ست هه‌ندێ نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنم، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م ته‌ندروستیم باشه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه‌ خوا به‌منزیكانه‌ داوام ده‌كات و ده‌مرم".


پێلێ له‌باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالیش پرسیاری لێكرا و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "من زۆر سه‌رسامم به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌ و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا پێیگه‌یشتووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له‌گه‌ڵ یاریزانێك یاری بكه‌م، بێگومان لیۆنێل مێسییه‌".


جێی باسه‌، ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل رۆژی 23ی مانگی رابردوو ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ 79 ساڵ و به‌ درێژایی ته‌مه‌نی خۆی 817 یاری كردووه‌ و 759 گۆڵ تۆماركردووه‌، هه‌وره‌ها 3 جامی جیهانیشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردووه‌ته‌وه‌.





loading...