ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کچن "تەمەنیان درێژترە"


نەتەوە  |   21:40:40 2019-11-12  |   (557) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌، "ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کچن تەمەنیان درێژترە لەو باوکانەی منداڵی کچیان نیە"، بەڵام بۆ دایکان بە پێچەوانەوەیە هەبوونی منداڵی کچ یان کور کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان هه‌یه‌.
A+    A-

 

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرەکانی زانکۆی جاگیلۆنیان لەسەر 4 هەزارو 310 کەس، کە لە 2147 دایک و 2163 باوک پێکهاتبون ئەنجامدراوە و دەرکەوتوه‌ ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کوڕن هیچ کاریگەریەکیان لەسەر تەمەنی باوک نابێت، بەڵام ئەو باوکانەی خاوەنی کچن تەمەنیان درێژترە.


بەڵام بۆ دایکان بە پێچەوانەوەیە هەبونی منداڵی کچ یان کور کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دایکان هەیە و نابێتە هۆی تەمەن درێژی، لەو توێژینەوەكه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو خانمانەی کە هاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە دڵخۆشترن لەو خانمانەی کە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، هەروەها تەمەنیان درێژترە.
 





loading...