شارەوانی ڕوونكردنەوەیه‌كی لەسەر كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك بڵاوكرده‌وه‌  


نەتەوە  |   19:38:57 2019-11-09  |   (220) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەبارەی كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك لە سنوری پارێزگاكه‌ ڕایدەگەیەنێت، "داهاتەكانی فرێدانی خۆڵ و خاشاك و ڕسوماتی تابلۆ و ڕسوماتی پیشە لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە كۆدەكرێتەوە"، هه‌روه‌ها داواش دەكات هاووڵاتیان هاوكاربن لەگەڵ تیمەكانی كۆكردنەوەی داهات.
A+    A-

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگه‌یاندووه‌، پارێزگاریكردن لە باركۆدی شوێنەكان دەكەوێتە سەر ئەستۆی هاووڵاتیان، كە سەرجەم زانیارییەكانی شوێنەكەی تێدا تۆماركراوە لەمەبەدوا هەموو مامەڵەیەكی شارەوانی لەڕێگەی ئەو باركۆدەوە دەكرێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیارەكەش لە پێناو زیاتركردنی خزمەتگوزارییەكانی پاكوخاوێنیە لە شاری سلێمانی و بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی لەسەرە، جەختیشیكردۆتەوە، كۆمپانیای (ئنسایت) كۆكردنەوەی داهاتی سەرجەم چالاكییەكانی زۆنی (2-3) لەئەستۆ دەگرێت.


جێی باسه‌، بڕیاری كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك، كە بۆ هەر ماڵێك 5 هەزار دینار دانراوە لە مانگێكدا ناڕەزایی لێكەوتۆتەوە .





loading...











زۆرترین بینراوەکان