ژمارەی نوێنەرانی کورد لە لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور زیادکرا


نەتەوە  |   19:03:59 2019-11-09  |   (580) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا "ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور" زیاد بكات.  
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆی ته‌واو له‌سه‌ر زیادكردنی ئه‌ندامانی كورد كرا له‌ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، به‌وه‌ش بڕیاردرا ئه‌ندامانی كورد له‌و لیژنه‌یه‌ له‌ سێ ئه‌ندامه‌وه‌ بكرێته‌ پێنج ئه‌ندام، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ كورده‌و له‌ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوردایه‌.


وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كوتله‌ی سائیرون پێشنیاری كرد كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ 1-11-2019 ه‌وه‌ بێت واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ له‌و واده‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینی و پڕۆژه‌ یاسای وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان