ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاره‌كانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان خرایه‌ڕوو


نەتەوە  |   18:22:04 2019-11-09  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌كه‌، هه‌رێم و عێراقی تاوتوێكراوه‌، هاوكات سێ رێكخه‌ری ژووری دیاریكرد.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ برزۆ مه‌جید، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ وتی: "هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی كرا بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌ و ده‌رگای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ كراوه‌یی هێڵرایه‌وه‌، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بڕیاردرا ئه‌و ته‌وه‌ره‌ به‌ كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه‌ تا كۆتاییه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راپۆرتێكی له‌باره‌ی باردودۆخی عێراق به‌ گشتی و به‌غدا به‌تایبه‌تی خسته‌ڕو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه‌ پشتیوانیی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌كات، له‌ هه‌مانكاندا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان چاكسازیی بكه‌ن و داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك مه‌بده‌ئی نیشتیمانی خۆی، یه‌كڕیزیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌ گرنگ زانیوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ و هه‌ر دۆخێكی دیكه‌، له‌وه‌ گرنگرتر یه‌كڕیزیی و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌نده‌ به‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و یه‌كڕیزیی له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.


وتیشی: بۆ هه‌ندێك كاروباری ناوخۆیی بڕیاری پێویست وه‌رگیرا، له‌وانه‌ی سێ رێكخه‌ری ژور دانرا، ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌ت كرا به‌ دو ژور، كۆبونه‌وه‌كانی جڤات دریژه‌ی ده‌بێت و هه‌فته‌ی ئاینده‌ له‌سه‌ر پرسه‌ ناوخۆییه‌كان بڕیاری دیكه‌ ده‌دات، كاوه‌ عه‌بدوڵا وه‌ك رێكخه‌ری ژوری حكومه‌ت، د.محه‌مه‌د شوانی وه‌ك رێكخه‌ری ژوری ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و دلێر عه‌بدولخالق بۆ ژوری رۆژنامه‌وانیی دیاریكران.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان