لەبارەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم پێشبینییەک دەکرێت


نەتەوە  |   17:33:49 2019-11-09  |   (530) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی "پەرلەمانی عێراق" هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات و پێشبینییەکیش لەمبارەیەوە دەکرێت.
A+    A-

 

وەسفیە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز رایگەیاندوه‌، "هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی بە بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە‌، بەهۆی راگرتنی هاوسەنگیی نرخی دیناری عێراقی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە پارەیەکی زۆری جۆری دۆلاری بە نرخی داشكێندراو لە بازاڕەكاندا دەفرۆشت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئەو فرۆشتنە چەند رۆژێك راگیرابوو".


ئاشکراشیكرد، بانکی ناوەندیی عێراق "ناوێرێت" پارەیەکی زۆر بۆ بازاڕ بنێرێت، ئەمەش وایکردووە، کە ئەو هاوسەنگییە تێکبچێت، کە لە نێوان دراوەکانی جۆری دۆلار و دیناردا هەیە، بۆیە کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان داناوە.


بە وتەی ئەم پەرلەمانتارە، ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق رێکاری نوێ نەگرێتە بەر، دوور نییە نرخی دۆلار بەرزببێتەوە.


لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە دراون، لەم چەند ڕۆژەدا بانکی ناوەندی دەستی بە خستنەبازاڕی دراوی جۆری دۆلار کردووەتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی خواست لەسەر ئەو جۆرە دراوە و بەرزنەبوونەوەی زیاتری نرخەکەی.


لەوبارەیەوە‌ سه‌ید عه‌بدوڵا، کە خاوه‌نی ناوه‌ندێکی ئاڵوگۆڕی دراوە له‌ هه‌ولێر، بە ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌، "پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019، نرخی دۆلار دابه‌زێت، چونكه‌ له ‌به‌غداوه‌ بانکی ناوەندی دۆلاری فرۆشتووه‌ و رۆژی هه‌ینی 100 دۆلاری ئەمریکی به‌ 121 هەزار و 750 دینار بووه‌، بەڵام پێشبینی ده‌كرێت نرخەکە بۆ 120 هه‌زار دینار دابەزێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان