مه‌سرور بارزانی: یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن


نەتەوە  |   17:04:08 2019-11-09  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی قورسی خستۆته‌ شانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان.
A+    A-


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/11/2019 مه‌سرور بارزانی له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كامپی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ پارێزگای دهۆك، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ له‌ كوردستان نیشته‌جێ بوون و تێچوی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و كامپانه‌ش ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاره‌.


وتیشی: تا ئه‌و كاته‌ی ئاواره‌كان له‌ كوردستان بمێنن ئه‌وان ئاماده‌ن خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن و هاوكارییان بكه‌ن.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌ركی خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و داوا له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ هاوكاری ئاواره‌كان بن به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ نزیكی وه‌رزی زستانه‌ و ژیان بۆ ئاواره‌كان به‌ره‌و سه‌ختی ده‌ڕوات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان