ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت


نەتەوە  |   15:30:59 2019-11-09  |   (204) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی ئاشكرایده‌كات، "خامێس رۆدرێگز" ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ مێركاتۆی زستاندا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، یانه‌كانی ئارسیناڵ، چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد له‌ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی خامێس نزیكن و به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، "زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێی باشه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی زیاتر پشت به‌ ئیسكۆ ببه‌ستێت.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زیدان خامێس له‌ ده‌سته‌واره‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ به‌كاربهێنێت و هه‌وڵده‌دات پۆگبا بباته‌ تیپه‌كه‌ی، كه‌ ده‌مێكه‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه‌یه‌.


جێی باسه‌، خامێس ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریال مه‌درید، دوای ئه‌وه‌ی دوو وه‌رز به‌ خواستن له‌ یانه‌ی بایرن میونشندا یاریكرد.
 





loading...