هونەرمەندێکی كورد گەیەندرایە نەخۆشخانە


نەتەوە  |   13:36:29 2019-11-09  |   (1,095) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەکتەری ناسراوی هەرێم "حەمە ڕەشید هەرەس" به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانە.
A+    A-

 

حەمە ڕەشید هەرەس له‌باره‌ی باری تەندروستی لە پۆستێکیدا نوسیویه‌تی، "مردن خۆشە، بەڵام بە ئازارەوە ناخۆشی ئەکات. چوار رۆژە بەردی گورچیلەی داخزیوو، ئارامی پێ نەهێشتووم.ئاگام لە هاوڕێیان نەمابوو بمبوورن".


جێی باسه‌، حەمە ڕەشید هەرەس، لە ساڵی ١٩٤٨ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، لە تەمەنی ٨ ساڵیدا هاتوونەتە سلێمانی، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگای مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٧٠ وەک مامۆستا لە شاری هەولێر دامەزارەو لە ساڵی ١٩٧٦ گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، لە ساڵی ١٩٦٨ هاتۆتە سەر تەختەی شانۆو یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شانۆیی کوردی سەردەم، کە ئەو کات شانۆکاران لە پەنجەی هەردوو دەست تێپەڕی نەدەکرد، هاوکات لە ساڵی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ بێژەری ڕادیۆی شۆڕشی ئەیلوول بووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان