دوایین زانیاری له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   13:26:24 2019-11-09  |   (1,570) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ "سه‌رۆكی حكومه‌ت" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆببته‌وه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانیش یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 11/11/2019 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كۆببێته‌وه‌.


به‌پێی زانیارییه‌كانیش، له‌به‌شێكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كان داوای له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بده‌ن، كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ئاڕاسته‌ی حكومه‌تیان كردبوو.


پڕۆژه‌كه‌ هاوبه‌شه‌كه بریتییه‌ له‌، وه‌رگرتنی چه‌كی فه‌رمانبه‌ران له‌بڕی قه‌رزی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، واته‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌ له‌ حیسابی بانكی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌ به‌و قه‌رز و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ هاوڵاتیان له‌سه‌ریانه‌، له‌وانه‌ قه‌رزه‌كانی كاره‌با، ئاو، هاتووچۆ و قه‌رزی خانووبه‌ره‌ و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و قه‌رزی كشتوكاڵ و باج و هه‌ر قه‌رزێكی تر.


له‌وباره‌شه‌وه‌ عیماد ره‌فعه‌ت، سه‌رۆكی لیستی هه‌ولێری توركمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سایتی دواڕۆژ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت".


وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی گرفت و داواكاریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، باسبكرێت سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی له‌گه‌ڵ لیست و ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئاماده‌بكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان