ڤیدیۆ.. گەنجێك بەهۆی رێگریكردن لە كاروانێكی سەربازی توركیا گیانی لەدەستدا


نەتەوە  |   18:31:34 2019-11-08  |   (261) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەكاتی رێگریكردن له‌چوونی كاروانێكی سەربازانی توركیاوە بۆ ناوچەكەیان، گەنجێك كه‌ خۆی بە یەكێك له‌ ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان هەڵدەواسێت، دەكەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
A+    A-

 

لە نزیك گوند "درنە ئاغا" لە ناوچەكە گركێلەگێ، بەشێك لەهاوڵاتیانی دێرك لە دژی هاتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیا بۆ ناوچەكەیان، بەرد بارانی ئۆتۆمبێلەكان ده‌كه‌ن و له‌و كاته‌دا گەنجێك بەناوی (سەرخۆبوون بەنگین) كه‌ خۆی بە یەكێك له‌ ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان هەڵدەواسێت، دەكەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.


له‌وباره‌شه‌وه‌ مستەفا بالی، بەرپرسی راگەیاندنی (هەسەدە) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گەنجەكە كەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئۆتۆمبێلەكە بەسەری كەوتووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان